کوردستانی
پرۆژه‌ی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێبوونی حكومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت پرۆژه‌ی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له قۆناغی خه‌مڵاندنی بودجه‌یه، ئاماژە بەوەشدەکات له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوو، ورده‌كاری پرۆژه‌كه راده‌گه‌یه‌ندرێت.
ئاگرین عه‌بدوڵا، بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند "پرۆژه‌ی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له قۆناغی خه‌مڵاندنی بودجه‌یه و كاری باشی بۆ كراوه، له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوو، ورده‌كاری پرۆژه‌كه راده‌گه‌یه‌ندرێت و كات و بڕی پاره‌ی پێوست بۆ ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌كه ئاشكرا ده‌كرێت".
ئاماژەی بەوەکرد "قۆناغی یه‌كه‌می پرۆژه‌ی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ده‌ستپێده‌كات تا ده‌گاته شاری هه‌ولێر، له قۆناغی دووه‌میشدا له هه‌ولێره‌وه بۆ كۆیه و رانیه و قه‌ڵادزێیه، پاشان قۆناغ دوای قۆناغ له دهۆك و سه‌رسنگ و ئامێدی ده‌بێ و دواتر هه‌ولێر بۆ حاجی ئۆمه‌ران و.. هتد".
ئەوەشی خستەڕوو "درێژیی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه 620 كیلۆمه‌تره و شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له زاخۆ تا خانه‌قین، پێكه‌وه ده‌بستێته‌وه و له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی ئیسپانییه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت".
س.ر

بیروڕا