کوردستانی
وردەکاریی هەڵکوتانە سەر دادگەی سەیدسادق لەلایەن کچێکی 17 ساڵەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
خوشکی ئەو کوڕەی هەفتەیەک لەمەوبەر لە ناحیەی قەرەداغ رووبەڕووی هێزە ئەمنییەكان بووەوە، بە چەك و نارنجۆکەوە هەڵیكوتاوەتە سەر بینای دادگەی سەیدسادق و دەستڕێژی كردووە.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 16ی ئەیلولی 2022 خوشکی ئەو کوڕەی هەفتەیەک لەمەوبەر لە ناحیەی قەرەداغ رووبەڕووی هێزە ئەمنیەكان بووەوە، بە چەك و نارنجۆکەوە هەڵیكوتاوەتە سەر بینای دادگەی سەیدسادق و دەستڕێژی كردووە، ویستویەتی نارنجۆکەکە هەڵبداتە ناو دادگەی سەیدسادقەوە، بەڵام هێزە ئەمنییەکان رێگرییان لێکردووە و دەستگیریانکردووە.
هەر بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، کچەکە تەمەنی 17 ساڵە و ناوی (س،م) و خەڵکی قەزای سەیدسادقە و لەئێستادا لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، هەفتەی رابردوو کوڕێک لە ناحیەی قەرەداغ رووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بووە و بەهۆیەوە کوڕەکە کوژرا و چەند کارمەندێکی هێزە ئەمنییەکانیش برینداربوون.
س،ر

بیروڕا