کوردستانی

دوو کەس بە تۆمەتی نانەوەی پشێوی لە شاری سلێمانی دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو کەس بە تۆمەتی نانەوەی پشێوی لە شاری سلێمانی دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە لەبارەی دروستبوونی شەڕ لە شەقامی سالم کە درەنگانی شەوی رابردوو شەڕەکە روویداوە.

لە راگەیەندراوەکەدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی هاتووە "کاتژمێر 11:40ی خولەکی شەوی 15ی ئەیلولی 2022 لە شەقامی سالم بەهۆی دەمەقاڵێی نێوان شۆفێرێکی تاکسی و دوو کەسی ماتۆڕسوار شەڕ دروست دەبێت و لە شەڕەکەدا بە چەکی (دەمانچە) تەقە لە یەکتری دەکەن و دواتر هەڵدێن، بەمەش دەبنە هۆکاری پشێوی و نائارامی بۆ هاوڵاتییان، پاش رووداوەکە دەستبەجێ هێزەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و توانیان هەردوو تەقەکەرەکە بە ناوەکانی (ئەحمەد محەمەد مستەفا) و ( شاباز محەمەد مستەفا) دەستگیربکەین".

ئاماژە بەوەشکراوە "دەست بەسەر ئەو چەکەدا گیراوە کە تەقەیان پێکردووە و دەرکەوت ئەم دوو کەسە لەناو شاری سلێمانیدا پێشینەی کێشە و نانەوەی  پشێویان  هەیە، هەردوو تۆمەتبار لە ئێستادا لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەر راگیراون".

ئاسایشی سلێمانی داوا لە هاوڵاتییان دەکات هەرکەس سکاڵای لەسەر ئەم دوو تۆمەتبارە هەیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بکات بە مەبەستی رێکاری یاسایی زیاتر بەرانبەریان.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan