کوردستانی

هاوڵاتییانی ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان ئاگاداردەکرێنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوڵاتییانی ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان ئاگاداردەکرێنەوە
مەودا میدیا-

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەبارەی مەشقی هێزەکانی پێشمەرگە له‌ بنکەی مەشقی پیادەی هەولێر هاوڵاتییانی سنوورەکە ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت "به‌ بیستنی ده‌نگی تەقە و ته‌قینه‌وه‌ نیگەران نەبن".

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 16ی ئەیلولی 2022 لە راگەیەندراوێکدا ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایگەیاند "هاوڵاتییانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئاگاداردەکەینەوە کە رۆژانی 17و 18و 19ی 9ی 2022، هێزەکانی پێشمەرگە له‌ بنکەی مەشقی پیادەی هەولێر، چەند مەشقێکی سەربازی لە بناری چیای هەندرێن، ئەنجام دەدەن، کە تێیدا هێلیکۆپتەر و چەکی جۆراوجۆر بەکاردەهێنرێت".

لە راگەیەندراوەکەی  ئیدارەی سەربەخۆی سۆران  ئەوەشخراوەتەڕوو "به‌ بیستنی ده‌نگی تەقە و ته‌قینه‌وه‌ نیگەران نەبن".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan