کوردستانی

تەقەکەری سەرەکی رووداوەکەی شەقامی سالم دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەقەکەری سەرەکی رووداوەکەی شەقامی سالم دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تەقەکەرەکەی رووداوەکەی شەوی رابردووی شەقامی سالمی راگەیاند، دەستش بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا گیراوە.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی هاتووە "مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی رزگاری بە ھاوکاری بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان تەقەکەری سەرەکی رووداوەکەی شەوی رابردووی شەقامی سالمیان دەستگیرکرد".

ئاماژە بەوەکراوە "دوای ئەوەی شەوی رابردوو لەنێوان شۆفێری تەکسییەک و چەند کەسێکدا کە ماتۆڕسکیڵیان پێبوو شەڕ دروستبوو، شۆفێری تەکسییەکە تەقەی کرد، دواتر ئەو کەسانەی ماتۆڕسکیلەکەیان پێبووە بە دەمانچەی شۆفێری تەکسییەکە تەقەیان کرد و ھەڵاتن، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە دەستیپێکرد، توانرا تەقەکەری سەرەکی رووداوەکە کە شۆفێری تەکسییەکەیە لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی رزگاری بە ھاوکاری بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان دەستگیربکرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو ئوتۆمبێلەدا کە بە تۆمەتبار بووە".

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو "لەئێستادا تۆمەتبار (ش،ر ، ع) لەدایکبووی 2001 بەبڕیاری بەڕێز دادوەر راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan