کوردستانی

جارێکی دیکە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


جارێکی دیکە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
مەودا میدیا-

بەگوێرەی پێشبینییەکانی رەوشی کەشوهەوا ئەمڕۆ ئاسمانی شارەکانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش یەک تا سێ پلە بەرزدەبێتەوە، سبەینێ یەکشەممە پلەکانی گەرما نزیکدەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە ئاسمانی شارەکانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش یەک تا سێ پلە بەرزدەبنەوە.

سەبارەت بە رەوشی کەشوهەوای سبەینێ یەکشەممە ئاماژە بەوەکراوە، کە بە هەمان شێوەی ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش لە تۆمارەکانی رۆژی پێشوو نزیکدەبێتەوە.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan