کوردستانی

پۆلیسی سلێمانی تەقەکەرێک دەستگیردەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیسی سلێمانی تەقەکەرێک دەستگیردەکات
مەودا میدیا-

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەینێت، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی رزگاری تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە هاوڵاتییەكی بەفیشەك بریندار كردبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاماژە بەوەدەکات، دوای ئەوەی شەوی رابردوو رووداوێكی تەقەكردن لە نزیك پردی خەسرەوخاڵ لە شاری سلێمانی روویدا، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بنكەی پۆلیسی رزگاری راسپارد بەدواداچوونی بەپەلە بكەن بۆ رووداوەكە و دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و دەركەوت كە تۆمەتبارێك هاوڵاتییەكی بەفیشەك بریندار كردووە و هەڵهاتووە.

باسی لەوەشکردووە، لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكردوو توانرا لەماوەیەكی كەمدا و هەمان شەو تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە تۆمەتبار تەقەی پێكردبوو لەگەڵ ئۆتۆمبێلێكدا كە بە تۆمەتبار بووە.

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەئێستادا تۆمەتبار (ب. م. م) لەدایكبووی 1975 بەبڕیاری دادوەر راگیراوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.
ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan