کوردستانی
لە قامیشلۆ کۆنگرەیەکی گرنگ بەڕێوەدەچێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
لە شاری قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستان ماوەی دوو رۆژە بە بەشداری بەشێکی بەرچاو لە هێز و لایەنە سیاسییەکانی سوریا، دیداری راوێژکاری بەڕێوەدەچێت، سەرۆکی ئەنجومەنی پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان لە سلێمانی، دەڵێت "ئامانجی سەرەکی کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی پرسی لامەرکەزییە بۆ داهاتوی حکومڕانی لە سوریادا".
هۆزان عەفرینی، سەرۆکی ئەنجومەنی پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان لە سلێمانی زانیاری زیاتر لەسەر کۆبوونەوەکە و ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بۆ مەودا میدیا ئاشکرادەکات و دەڵێت "دیداری قامیشلۆ بۆ گفتوگۆکرنە لەسەر رەوشی سوریا و دۆزینەوەی چارەسەرێکی گرنگ بۆ ئاڵۆزییەکانی ئەو وڵاتە، لایەنە بەشدارەکانی کۆبوونەوەکە داوادەکەن مافی پێکهاتە جیاوازەکان پارێزراوبێت و هەمووان یەکسان بن لە ماف و ئەرکدا بێ جیاوازی مەزهەبی، ئایینی و نەتەوەیی، و لامەرکەزییەت لە داهاتووی سوریادا پەیڕەوبکرێت".
عەفرینی دەشڵێت "هەر لە کۆبوونەوەکە داواکراوە سیستمی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای کوردستان لە سوریای داهاتوو پەیەڕەوبکرێت"، ئاماژەی بەوەشدا "تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی ئەو هێرشانەیە کە لە دەرەوەی سوریاوە دەکرێتە سەر سوریا و هەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیا و نازنامەی نەتەوەیی دەدرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "کۆنگرەکە بەردەوامی هەیە و ئەمڕۆ زیاتر لە 80 نوێنەر لە تەواوی ناوچە جیاوازەکانی سوریا بەشدران، کە لە ناویاندا، رۆژنامەنووسان، چالاکوانان، سیاسیی و رۆشنبیران هەیە"، باسی لەوەشكرد "جەختکراوەتەوە لەوەی سیستیمی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای سوریا جێگەی رژێمی ئێستای سوریا بگرێتەوە لە ئیدارەدانی وڵاتدا".
ر. ئ

بیروڕا