کوردستانی

وادەی یەکەم بارانبارینی ئەمساڵ راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وادەی یەکەم بارانبارینی ئەمساڵ راگەیەندرا
مەودا میدیا-

کەشناسێکی دیاری عیراق رایدەگەیەنێت، لە رۆژی دووشەممەەوە کەشوھەوای عیراق گۆڕانکاری بەسەردادێت و لە ناوەڕاستی ھەفتەش لە ناوچەکانی باکوور، ناوەڕاست و خۆرئاوا نمەباران دەبارێت.

بەگوێرەی بڵاوکراوەیەکی سادق عەتییە، کەشناسی دیاری عیراقی، ھەڵکردنی بای باکووری خۆرئاوا بەسەر ناوچەکانی باشوور و فوراتی ناوەڕاست بەردەوامی دەبێت و لە ھەندێک ناوچەش خۆڵبارینی کەم روودەدات.

دەشڵێت  "لە ناوەڕاستی ھەفتەوە زۆربەی ئاسمانی عیراق پەڵە ھەور دەبێت، بەو ھۆیەشەوە لە شارەکانی ناوەڕاست و باکوور و خۆرئاوای عیراق ئەگەری نمەباران ھەیە".

ئەوە لەکاتێکدایە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستانیش رایگەیاندووە، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە رۆژانی رابردوو دوو پەلە بەرز دەبنەوە.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan