کوردستانی

پارێزگاری هەولێر: لەئێستاوە ئامادەکاریی بۆ رووبەڕووبوونەوەی لافاو دەکەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارێزگاری هەولێر: لەئێستاوە ئامادەکاریی بۆ رووبەڕووبوونەوەی لافاو دەکەین
مەودا میدیا-

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ بە بەشداری دەیان کەسایەتیی ئەکادیمی و شارەزایانی بوارەکە، کۆنفرانسێک بۆ چۆنیەتی کەمکردنەوەی مەترسییەکانی دروستبوونی لافاو دەستیپێکرد و ماوەی دوو رۆژ بەردەوامدەبێت. 

ئەمڕۆ شەممە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەشێکی زۆری هۆکاری دروستبوونی لافاو لە ساڵی رابردوودا بۆ کاریگەرییەکانی گۆڕانکاری کەشوهەوا لەسەر هەولێر و هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە، بەڵام بۆ ئەمساڵ تیمەکانیان لەئێستاوە دەستیانکردووە بە کردنەوەی رێڕەوەکان، لابردنی زیادەڕۆییەکان و دروستکردنی رێڕەوەی ئاوەڕۆی نوێ بۆ گەڕەکە تازەکان.

باسی لەوەشکرد، لە کۆنفرانسێکی زانستیدا ئامادەکارییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی لافاو دەخرێنەڕوو بۆ ئەوەی مەترسییەکانی لافاو بەیەکجاری لە شاری هەولێر بڕەوێنرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تائێستاش لێکۆڵینەوە لەگەڵ بەرپرسی شارە نیشتەجێبونەکانی هەولێر لەسەر هۆکارەکانی سەرهەڵدانی لافاو لە ساڵی رابردوو بەردەوامە و چەند شوێنێکیش سزادراون کە دەستکاری رێڕەوی ئاوەڕۆیان کردووە.

ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan