کوردستانی
ئایا بەڕێوەبەری ناحیەی بەکرەجۆ دەستگیرکراوە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- ژیار ئازاد
لەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی دەستگیرکردنی بەڕێوەبەری ناحیەی بەکرەجۆ ئەو دەنگۆیانەی بۆ مەودا میدیا رەتکردەوە.
ئەمڕۆ شەممە 17ی ئەیلولی 2022، عوسمان ئەنوەر، بەڕێوەبەری ناحیەی بەکرەجۆ بە مەودا میدیای راگەیاند "تەواوی ئەو دەنگۆیانەی باس لەدەستگیرکردنم دەکەن دوورن لە راستییەوە و تەنانەت تەلەفۆنێکیشم لەو بارەیەوە پێنەگەیشتووە و لەسەر کارەکەی خۆم لە جاران باشتر بەردەوامم".
ئاماژەی بەوەشکرد "لەدوای ئەوەی کە بوومەتە بەڕێوەبەری ناحیە لە تەواوی کارەکانم بەرپرسم و ئەگەر بەفیڕۆدانی زەویش هەبووبێ لە سەردەمی مندا نەبووە و لەو ماوەیەدا تەنانەت دیارییەکی بچوکیشم وەرنەگرتووە".
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایگەیاند "رێککاری یاسایی و حزبی بەرانبەر هەر بەرپرسێک دەگرینەبەر کە پۆستەکەی بۆ بەرژەوەندی تایبەت بەکاربهێنێت".
بیروڕا


