کوردستانی
زانیاری نوێ لەبارەی کوژرانی ئەفسەرەکەی ئاکرێ بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- ژیار ئازاد
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی ئاکرێ رەتیدەکاتەوە بکوژەکەی عەقید سابیر هیچ کەرەستەیەکی ئەوانی بەکارهێنابێت و ئەوەی برای کوژراوەکە باسی کردووە بەتۆمەت ناوی بردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی ئاکرێ لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاندووە "تەواوی کەرەستەکانی وەک ( چەک، ئۆتۆمبێل، کەلوپەلی ئاسایش ) کە تاوانباری سەرەکی کوشتنی عەقید سابیر ئاکرەیی لەکاتی تاوانەکەیدا بەکاریهێناوە پەیوەندی بەئەوانەوە نییە و ئەو دەنگۆیانەی برای عەقید سابیر باسی کردووە دوورن لە راستییەوە".
ئاماژە بەوەشکراوە "تاوانبارەکە لە پێش بڕیاری قەدەغەکردنی چەکی بێمۆڵەت لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە چەکی کڕیوە و ئەو ئامرازانەی لە کوشتنەکەدا بەکارهاتووە هی خۆی بووە".
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، لەکاتی بەخاکسپاردنی عەقید سابیر ئاکرەیی لە چەند رۆژی رابردوودا برا گەورەکەی رایگەیاند، چەک و کەرەستەکانی ئاسایش لە کوشتنی براکەمدا بەکارهێندراوە.
بیروڕا


