کوردستانی
وادەی کاراکردنی زانکۆلاین ئاشکراکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- ژیار ئازاد
وەزیری خوێندنی باڵا رایگەیاند، لە سبەینێوە بۆ ماوەی 10 رۆژ پڕۆسەی زانکۆلاین بۆ وەرگرتنی خوێندکارانی دەرچووی قۆناغی 12ی ئامادەیی کارادەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە 17ی ئەیلولی 2022، د.ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لە سبەینێ کاتژمێر 8.00ەوە وێبسایتی زانکۆ لاین (www.regayzanko.com ) بۆ خوێندکارانی دەرچووی قۆناغی 12ی ئامادەیی بۆ ماوەی 10 رۆژ کارادەکرێت و خوێندکاران دەتوانن لەو ماوەیەدا فۆڕم پێشکەشبکەن و پێویستە هەمان ئەو ناو و وشەی تێپەڕەی لە خوێندنگەکانیان وەریانگرتووە داخڵی سیستمەکە بکەن".
ئاماژەی بەوەشکرد " بۆ ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی رابردوو هەوڵی تەواو دەدەین %100ی ئەوانەی فۆڕمەکە بە دروستی پڕدەکەنەوە وەربگیرێن و سەبارەت بەو پەڕە و هەژمارانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش هەیە هیچ کامیان پەیوەندییان نە بە وەزارەت نە بە ستافی وەرگرتنیشەوە نییە و پێویستە خوێندکاران هۆشیاربن".
باسی لەوەشکردووە "وەرگرتن لە تەواوی بەشەکانی زانکۆ بەپێی رەچاوکردنی نمرەی خوێندکار و ریزبەندی دەبێت و پێویستیشە خوێندکاران پڕکردنەوەی فۆڕمەکانیان هەڵنەگرن بۆ کۆتا رۆژ و لە سبەینێوە دەستپێبکەن".
بیروڕا


