کوردستانی

وەزیری پەروەردە لەسەر سویچپلاکێک لیژنە پێکدەهێنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری پەروەردە لەسەر سویچپلاکێک لیژنە پێکدەهێنێت
مەودا میدیا - ژیار ئازاد
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی لەبارەی نەبوونی هۆکاری فێنککەرەوە و خوێنبەربوونی لوتی کچە خوێندکارێکی قەزای بازیان دەرکرد.

ئەمڕۆ شەممە 17ی ئەیلولی 2022، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "هۆکاری خوێنبەربوونی لوتی ئەو کچە خوێندکارە پەیوەندی بە چاکنەکردنی سویچپلاکی پانکەی پۆلەکەیانەوە هەبووە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەش لەبارەی هۆکاری چاکنەکردنەوەی ئەو سویچپلاکە پێکدەهێنین".

ئاماژەی بەوەشکردووە "ئێمە فێنککەرەوەمان بۆ خوێندنگەکان ناردووە و نووسیویشمانە چۆن دابەشبکرێت، جگە لەوەش خوێندنگەکان هەم پارەیان بۆ نێردراوە هەمیش پارەی فرۆشگاکانی خۆیان وەردەگرن و پێویستە روونببێتەوە بۆچی ئەو سویچپلاکە چاکنەکراوەتەوە".

ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، ئەمڕۆ مامۆستایەکی قەزای بازیان وێنەی کچەکەی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە بەهۆی گەرمی خوێندنگەکەیەوە تووشی خوێنبەربوونی لوتی بووە.

Qaiwan
Qaiwan