کوردستانی
دەست بە دابەشکردنی دەرماڵەی مانگی پێنجی خوێندکاران دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - ژیار ئازاد
خوێندکارێکی زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، سبەی دەست بە دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکاران بۆ مانگی پێنج دەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە 17ی ئەیلولی 2022، شەماڵ لوقمان، خوێندکاری زانکۆی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی پێی راگەیاندووین لە سبەینێوە دەتوانین بچینە بەشەکانی خۆمان و دەرماڵەی مانگی پێنجی ساڵی خوێندنی رابردوو وەربگرین و پارە دابینکراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو خوێندکارانەی تاکو ئێستا دەرماڵەی مانگی چواریشیان وەرنەگرتووە دەتوانن لەگەڵ دەرماڵەی مانگی پێنج وەریبگرن و دەرماڵەکانیان نافەوتێت و جگە لەوەش هێشتا دەرماڵەی مانگی شەش ماوە دابەشبکرێت".
هاوکات، ئێوارەی ئەمڕۆ وەزیری خوێندنی باڵا رایگەیاند، پڕۆژەیەکیان هەیە بۆ ئەوەی دەرماڵەی خوێندکارانی ناوشار بکرێتە 100 هەزار دینار و بۆ خوێندکارانی دەرەوەی شاریش 150 هەزار دینار خەرجبکرێت.
بیروڕا


