کوردستانی
سەرکردایەتیی یەکێتی لەسەر چەند پرسێکی گرنگ کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - ژیار ئازاد
وابڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر 11:00ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەسەر چەند پرسێکی پەیوەست بە ناوخۆی حزبەکە و دۆخی سیاسیی ناوچەکە کۆببێتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا "ئەمڕۆ کاتژمێر 11:00ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی حزبەکە کۆدەبێتەوە و هەمواری چەند خاڵێکی دیکەی پەیڕەوی ناوخۆ دەکرێت کە لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەن و چەند ئەندامێکی دیکەوە ئامادەکراوە و دەخرێتەڕوو".
هەر بەپێی زانیارییەکان "پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق و کۆبوونەوەی یەکێتی لەگەڵ لایەنەکانی دیکە و بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان یەکێکی دیکە دەبێت لە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە".
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، لە 28ی مانگی رابردوو ئەنجومەنی سەرکرادایەتیی یەکێتی کۆبووە و بە فەرمی سیستمی هاوسەرۆکی هەڵوەشاندەوە.
بیروڕا


