کوردستانی

بە وێنە... سێ بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە وێنە... سێ بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران
مەودا میدیا - ژیار ئازاد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی مادە هۆشبەرەکانی سۆران دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری بەکارهێنان و بازرگانیکردنی مادەی هۆشبەری لە پارێزگای هەولێر راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی سۆران بڵاویکردووەتەوە "لە درێژەی کار و چالاکییەکانیاندا هێزەکانیان توانیویانە سێ تۆمەتبار بەناوەکانی ( ز.س ، ل.ج ، دع ) دەستگیربکەن و لە ئێستادا بەپێی یاسای مادەی هۆشبەر لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدەکرێت".

ئاماژە بەوەشکراوە "تۆمەتبارەکان بە تاوانی کڕین و فرۆشتنی مادەی هۆشبەر تێوەگلاون و لەکاتی دەستگیرکردنیشیاندا دەست بەسەر بڕی 250 گرام مادەی هۆشبەر لە جۆری ( کریستاڵ )دا گیراوە.

ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، دوێنێ شەممە 17ی ئەیلولی 2022، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی مادە هۆشبەرەکان دەست بەسەرداگرتنی 30 کیلۆگرام مادەی هۆشبەری لە پارێزگای دهۆک راگەیاند.


Qaiwan
Qaiwan