کوردستانی

پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەران دەستیپێکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەران دەستیپێکردەوە
مەودا میدیا - ژیار ئازاد

وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند، خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەران گەڕاوەتەوە وەزارەت و لەمەودوا رێچکەی یاسایی خۆی دەگرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی ئەیلولی 2022، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی هێزەکانی 70،80، فەرماندەیی پێشمەرگە، بەرگری و فریاکەوتن، فەرماندەیی زێرەڤانی و پۆلیسی نەوت و گاز لە نەورۆز و ئەیلولی ساڵی 2018 تاکو 2019 گەڕاوەتەوە وەزارەت".

ئاماژەی بەوەشکردووە "لەمەودوا خشتەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران دواناکەوێت و رێچکەی یاسایی خۆی دەگرێت، هەنگاوەکانیشمان بەرەو بە دامەزراوەیکردنی سەربازیانە جێگەی خۆی گرتووە".
 
Qaiwan
Qaiwan