کوردستانی

هۆشداریی لە بەرزبوونەوەی نرخی کیلۆیەک مریشک بۆ پێنج هەزار دینار دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشداریی لە بەرزبوونەوەی نرخی کیلۆیەک مریشک بۆ پێنج هەزار دینار دەدرێت
مەودا میدیا - ژیار ئازاد

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان رایگەیاند، بەهۆی کەمبوونەوەی بەرهەم ئەگەری بەرزبوونەوەی نرخی کیلۆیەک مریشک بۆ پێنج هەزار دینار و زیاتریش هەیە.

نازم عەبدوڵڵا، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان بە مەودا میدیای راگەیاند "لەدوای ئەوەی لە بەرهەمی پێشوودا زیانێکی زۆرمان کرد ئەمجارە زۆربەی کێڵگەکان جوچکی تێنەکراوەتەوە و ئەمەش وایکردووە بەرهەم لە بازاڕدا کەمببێت و نرخی مریشک لە هەزار و 800 دینارەوە بۆ دوو هەزار دینار بەرزببێتەوە و ئەگەری هەیە نرخەکەی بگاتە پێنج هەزار دیناریش".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئێستاش ئێمە بە زیان بەرهەمەکانمان دەفرۆشین و نرخی کیلۆیەک مریشک سێ هەزار دینار تێچوویەتی لە کێڵگەکان، بەڵام دەیدەینەوە بە دوو هەزار دینار و هەندێک جار کەمتریش، ئەمەش وایکردووە ژماریەکی زۆر لە خاوەن کێڵگەکان نەتوانن بەرهەمی نوێیان هەبێت".

ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، لە چەند رۆژی رابردوودا بەهەمانشێوە وەزیری کشتوکاڵی پێشووی حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداریی بەرزبوونەوەی نرخی کیلۆیەک مریشکی بۆ پێنج هەزار دینار دا. 
 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن