کوردستانی
سلێمانی؛ زاوایەک سێ ئەندامی ماڵی خەزووری برینداردەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، لە گەڕەکی تانجەرۆ لە شاری سلێمانی، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە چوار کەس برینداربوون. وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی هەواڵەکەی بۆ مەودا میدیا پشتڕاستکردەوە.
مەودا میدیا زانیویەتی ئەمڕۆ یەکشەممە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە گەڕەکی تانجەرۆی سلێمانی "زاوایەك بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر ماڵە خەزووری و لە ئەنجامدا سێ کەس برینداردەکات". سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، هەواڵەکەی بۆ مەودا میدیا پشڕاستکردەوە و رایگەیاند "رووداوێکی لەو شێوەیە لە گەڕەکی تانجەرۆ روویداوە، بەڵام کەیسەکە لە بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی خێزانییە و وردەکارییەکان لای ئەوانە".

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی مەودا میدیا، هێرشبەرەکە "سێ کەسی لە خێزانێک بریندارکردووە، کە دەوترێت بریندارەکان: هاوسەرەکەی خۆی و خەزوور و خەسووین".
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن هێرشبەرەکەش لەلایەن ماڵە "خەزوورییەوە" بریندارکراوە و دوای رووداوەکە سەرجەم بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە و بەپێی زانیارییەکان"دۆخی تەندروستییان جێگیرە".
ر. ئ
ر. ئ
بیروڕا