کوردستانی
سلێمانی؛ بە تۆمەتی تەقەکردن کەسێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد، كه ته‌قه‌ی له هاوڵاتییه‌ك كردبوو دواتر هه‌ڵاتبوو.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، شه‌وی رابردوو له گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری شاری سلێمانی، تۆمه‌تبارێك كه ماتۆڕسكیلێكی پێ‌بوو، ته‌قه‌ی له هاوڵاتییه‌ك كردووە و هه‌ڵهاتووە، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار ده‌ستیپێكرد.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا ھەمان شەو تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیارییه‌وه ده‌ستگیربكرێت، هه‌روه‌ها ده‌ستیشبگیرێت به‌سه‌ر ماتۆڕسكیلی تۆمه‌تباره‌كه و ئه‌و چه‌كه‌ی تۆمه‌تبار ته‌قه‌ی پێكردبوو.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ف. ش. ك) له‌دایكبووی 2001 به‌بڕیاری دادوه‌ر راگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
ر. ئ
بیروڕا


