کوردستانی
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی چەند بڕیارێكیدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، پێویستە وه‌ڵامی ئه‌و ناهه‌قییانه بدرێنه‌وه، كه ده‌رهه‌ق به خه‌باتی مێژوویی یه‌كێتی و سه‌ركرده‌كانی كراون.
لە راگەیەندراوێكدا ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژە بەوەدەکات "ئەنجومەنەكە به سه‌رۆكایه‌تیی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی كرد و ته‌رخانكرا بۆ كاروباری رێكخراوه‌یی مه‌كته‌ب و ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی، لەو باره‌یه‌وه رێوشوێنی پێویست گیرانه‌به‌ر".
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە "پێویستیی داكۆكیكردن له مێژووی پڕ سه‌روه‌ری و شانازیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان".
ئەوەش خراوەتەڕوو "كۆبوونه‌وه بڕیاری دا بۆ پارێزگاریكردن له ره‌وتی ئه‌و مێژووه له هه‌ر شێواندن و چه‌واشه‌كارییه‌ك، له رێی به‌ڵگه و دیكۆمێنتی پشتڕاستكراوه‌وه داكۆكی له‌و مێژووه و سه‌روه‌رییه‌كانی بكرێت، به تایبه‌تی وه‌ڵامی ئه‌و هه‌موو ناهه‌قییانه بدرێنه‌وه كه ماوه‌یه‌كه له رێی چه‌ند كتێبێكی چه‌واشه‌كارانه‌وه ده‌رهه‌ق به خه‌باتی مێژوویی یه‌كێتی و سه‌ركرده‌كانی كراون و مێژووی گه‌له‌كه‌مان و ره‌مزه‌كانی به لاڕێدا ده‌به‌ن".
ر. ئ
ر. ئ
بیروڕا


