کوردستانی

ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی تیرۆریستێکی مەترسیداری راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی تیرۆریستێکی مەترسیداری راگەیاند
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنێت تیرۆریستێك لە گۆپاڵە دەستگیركراوە كە یەكێك لە كوڕەكانی لەگەڵ گەورە تیرۆریست مەلا شواندا بووە و دەركەوتووە بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری فۆردی بۆمبڕێژكراو ناردوویەتی خۆی بە هێزەكانی پێشمەرگەدا تەقاندووەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی كە وێنەیەكی دەست مەودا میدیا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لەسەر بنەمای هەبوونی زانیاریی وردی پێشوەختەی هێزەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی و دوای وەرگرتنی رەزامەندیی دادوەری دادگەی لێكۆڵینەوە تێرۆریست (ح. ج. م) كە باوكی تێرۆریست (ع. ح. ج) ناسراو بە (عبود) كە لە گرتەیەكی ڤیدیۆیدا لە ساڵی 2015 لەگەڵ گەورە تێرۆریست مەلا شوان دەركەوتووە بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری فۆردی بۆمبڕێژكراوەوە ناردوویەتی خۆی بەهێزەكانی پێشمەرگەدا تەقاندووەتەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ئۆپەراسیۆنێكی تایبەتدا لە لایەن هێزەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە 14ی ئەم مانگە لە گۆپاڵە دەستگیركراوە.

ئەوەش هاتووە، تێرۆریست (ح. ج. م) لە بنەڕەتدا خەڵكی قەزای شەرگاتی سەر بە پارێزگای سەلاحەدینە لە ساڵی 2005 پەیوەندی بە گروپی تێرۆریستی قاعیدەوە كردووە و كاری شاردنەوەی چەكو ئامادەكردنی بۆمب و تەقاندنەوەیان بە هێزەكانی هاپەیمانان بووە، لە ساڵی 2014 لەگەڵ دروستبوونی داعش وە گەیشتنیان بە قەزای شەرگات خۆی و سێ كوڕی بەناوەكانی (ع. ح - ب. ح - م. ح) پەیوەندییان بە داعشەوە كردووە و بوونەتە چەكداری داعش.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای رووخانی داعش لە سەلاحەدین هەڵدێن و دەچنە موسڵ و دوای رووخانی داعش لە موسڵ ناوبراو دەچێتە سوریا لە دێرەزوور نیشتەجێ دەبێت دواتر و لە ساڵی 2020دا دەگەڕێتەوە عیراق و روودەكاتە هەرێمی كوردستان لە پارێزگای سلێمانی خۆی حەشارداوە تاوەكو كاتی دەستگیركردنی حەوت شوێنی گۆڕیوە.

ر. ئ
 

Qaiwan
Qaiwan