کوردستانی
لە هێرشێکی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان سێ شەڕڤان شەهیدبوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ناوچە جیاوازەکانی رۆژئاوای کوردستان بەردەوامە و بەو هۆیەشەوە سێ شەڕڤانی رۆژئاوا شەهیدبوون و دوو سەربازی سوپای سوریاش کوژران و هاوکات هاوڵاتییەکی مەدەنیش بریندارە.
هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ناوچە جیاوازەکانی رۆژئاوای کوردستان بەردەوامە و بەو هۆیەشەوە سێ شەڕڤانی رۆژئاوا شەهیدبوون و دوو سەربازی سوپای سوریاش کوژران و هاوکات هاوڵاتییەکی مەدەنیش بریندارە.
بەگوێرەی زانیاریی میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان تورکیا لەڕێگەی گروپە چەکدارەکانی نزیکییەوە بە چڕی شارەکانی (کۆبانە، رێگەی کۆبانێ، تەرابلوس، ناوچەکانی عەین عیسا، قامیشلۆ، زارگان، تەلتەمەر و شەهبای) تۆپباران کردووە و بەوهۆیەشەوە، لە کۆبانێ هاوڵاتییەک برینداربووە و دوو سەربازی سوریاش کوژراون.
هاوکات بەپێی بەیاننامەیەکی بڵاوکراوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات- هەسەدە، سێ شەڕڤانیان لە ئەنجامی ھێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیا لە شاری عەین عیسا شەهیدبوون.
تورکیا بە بەهانەی پاراستنی سنوورەکانی لە مەترسی "تیرۆر" بەردەوام هێرشدەکاتە سەر ناوچە کوردییەکانی ژێر کۆترۆڵی هەسەدە و دەیەوێت پەرەی زیاتر بە داگیرکارییەکانی لە رۆژئاوا بدات.
ر. ئ
تورکیا بە بەهانەی پاراستنی سنوورەکانی لە مەترسی "تیرۆر" بەردەوام هێرشدەکاتە سەر ناوچە کوردییەکانی ژێر کۆترۆڵی هەسەدە و دەیەوێت پەرەی زیاتر بە داگیرکارییەکانی لە رۆژئاوا بدات.
ر. ئ
بیروڕا


