کوردستانی

کۆبوونەوەی لوتکەی یەکێتی و پارتی لە پیرمام بەڕێوەدەچێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆبوونەوەی لوتکەی یەکێتی و پارتی لە پیرمام بەڕێوەدەچێت
مەودا میدیا-

سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام پەیوەندییەکانی یەکێتی و پارتی و پرسی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق تاوتوێ دەکەن.

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پیرمام لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی، یەکلاکردنەوەی بەربژێری سەرۆک کۆمار و پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق کۆببنەوە.

لە دوایین کۆبوونەوەی نێوان بافڵ تاڵەبانی و مەسعود بارزانیدا کە رۆژی چواری ئابی 2022 بەڕێوەچوو، لەپێناو یەکخستنەوەی نێو ماڵی کوردی ئەم بڕیارانە درا "کاربکرێت بۆ یەک ھەڵوێستی ھێزە سیاسییە کوردستانییەکان لە بەرانبەر ئەو ئاڵنگاریانەی، کە رووبەڕووی عیراق و ھەرێمی کوردستان بوونەتەوە و کۆبوونەوەکان بۆ ئەم مەبەستە بەردەوامیان پێ بدرێت".

ر. ئ


Qaiwan
Qaiwan