کوردستانی

پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا-

بەگوێرەی بانگهێشتنامەیەکی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، رۆژی چوارشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ چەند پێشنیاز و پرۆژە یاسایەک دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە 19ی ئەیلولی 2022 رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە بانگھێشتنامەیەکدا داوای لە ئەندامانی پەرلەمان کردووە بۆ ئەوەی رۆژی چوارشەممە ئامادەبن بۆ دانیشتنی ژمارە دووی ئاسایی خولی پایزە.

به‌پێی به‌رنامه‌ی كاری كۆبونه‌وه‌كه‌، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئەم پێشنیاز و پرۆژەیاسایانەی خوارەوە، به‌پێی حوكمی ماده‌كانی (87، 88، 89، 97) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

یه‌كه‌م: پێشنیازەیاسای (بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی خێزان و ئافرەت لە هەرێمی كوردستان- عیراق).

دووه‌م: پرۆژەیاسای (پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان- عیراق).

سێیه‌م: پێشنیازەیاسای (پاراستنی ئاژەڵان لە هەرێمی كوردستان- عیراق).

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan