کوردستانی
"ئەو تۆمەتبارەی هاوسەر، خەسوو و خەزووری برینداركرد دەستگیركرا"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیركرد كە هاوسەر، خەسوو و خەزووری بریندار كردبوو.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیركرد كە هاوسەر، خەسوو و خەزووری بریندار كردبوو.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی ئێوارەی رۆژی 17ی ئەیلولی 2022، هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی ئاگاداركرایەوە لە بوونی رووداوێك لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتن گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و دەركەوت كە تۆمەتبارێك بەچەقۆ هێرشیكردووەتە سەر هاوسەر، خەسوو و خەزووری و برینداری كردوون".
ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستبەجێ تۆمەتبار ( م. خ. ح )ی تەمەن 21 ساڵ لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنەوە دەستگیرکرا و بریندارەكانیش بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستبەجێ تۆمەتبار ( م. خ. ح )ی تەمەن 21 ساڵ لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنەوە دەستگیرکرا و بریندارەكانیش بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوە.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە، لەبەر تایبەتمەندێتی دۆسیەكە، تۆمەتبار رەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە شاری سلێمانی كراوە.
ر. ئ
ر. ئ
بیروڕا


