کوردستانی

هەرێمی کوردستان؛ بڕی 15 تا 100 ملیۆن دینار قەرز بە هاوڵاتییان دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەرێمی کوردستان؛ بڕی 15 تا 100 ملیۆن دینار قەرز بە هاوڵاتییان دەدرێت
مەودا میدیا-

وەزیری کشتوکاڵی هەرێم وردەکاری پێدانی قەرزی بچوکی بەو کەسانە ئاشکراکرد پرۆژەی بچوک دەکەنەوە و دەڵێت، قەرزەکە لە 15 بۆ 100 ملیۆن دینار دەبێت.  
  
ئەمڕۆ دووشەممە بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لەڕێگەی بانکی قرتاسەوە قەرزی پرۆژەی بچوک دەدەین بەو کەسانەی دەیانەوێت پرۆژەی کشتوکاڵی ئەنجام بدەن، بانکەکە لە 15 ملیۆن تاوەکو 100 ملیۆن قەرز بەو کەسانە دەدات کە بیرۆکەی کاریان هەیە".   
  
روونیشیکردەوە "بۆ نمونە کەسێک دەیەوێت پرۆژەیەکی بچوک دابمەزرێنێت، بیرۆکەکەی دەهێنێت بۆ وەزارەتی کشتوکاڵ و دواتر هەڵسەنگاندن بۆ پرۆژەکە و تێچووەکەی دەکرێت، ئەگەر پرۆژەکە قبوڵ کرا ئەوا ئاراستەی بانکی قڕتاس دەکرێت و بانکەکە پرۆژەکەی بۆ دادەمەزرێنێت، بەڵام پێدانی پارەکە بە کاش نابێت".   
  
ئەوەشی خستەڕوو "لەدوای دامەزراندنی پرۆژەکە، تاوەکو شەش مانگ خاوەن پرۆژەکە هیچ قەرزێک ناگێڕێتەوە بۆ بانکەکە، لەدوای شەش مانگەکە، مانگانە بەشێوەی قیست دەست دەکات بە گەڕاندنەوەی قەرزەکە لەماوەی پێنج ساڵدا".

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan