کوردستانی
هەولێر؛ ئاگرێکی گەورە کەوتەوە و تائێستا نەکوژێندراوەتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- ژیار ئازاد
لە بازاڕی داون تاون لە هەولێر ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە چەند دوکانێک سووتاوە و تائێستا بەردەوامی هەیە.
ئەمڕۆ دووشەمە 19ی ئەیلولی 2022، سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "لە کاتژمێر 3:00ی ئەمڕۆوە ئاگرێکی گەورە لە چەند دوکانێکی بازاڕی داون تاونی هەولێر کەوتووەتەوە و تائێستا بەردەوامی هەیە و تیمەکانی بەرگریی شارستانیی سەرقاڵی کۆنتڕۆڵكردنین".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئاگرەکە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانێکی مادیی زۆر بەر دوکاندارەکان کەوتووە و تاکو ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی نازاندرێت و چاوەڕێی لێکۆڵینەوەی زیاترین".
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، هەفتەی رابردوو ئاگرێکی دیکەی گەورە لە عەلوەی سەوزە و میوەی سلێمانی کەوتەوە و زیانەکانی بە زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلار خەمڵێندرا.
بیروڕا


