کوردستانی
خوێندکارانی ناڕازی زانکۆکان هۆشداری دەدەنە حکومەت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - ژیار ئازاد
لە بڵاوکراوەیەکدا نوێنەرایەتی خوێندکارانی ناڕازی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان هۆشداری دووبارەکردنەوەی خۆپیشاندانی گەورە دەداتە حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکان.
دەقی داواکاریی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی سلێمانی:
بە ناوی خوای گەورەو میھرەبان
خوێندکارانی ئەزیز و خۆشەویست لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان
مامۆستایانی زانکۆ و پەیمانگاکان
ڕێکخراوەکانی خوێندکاران و قوتابیان
سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لە حکومەتی ھەرێم
سەرۆک و ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان
لە ماوەی ڕابردوودا وەک خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە ھەرێمی کوردستان بۆ داواکردنی مافە سەرەتاییەکانی خوێندکاران خۆپشاندانی فراوانمان ئەنجامدا و بەرھەمی خۆپشاندانەکانمان ناچارکردنی حکومەتی ھەرێم بوو بە تەرخانکردنی بودجەیەکی دیاریکراو بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و پێدانی پاڵپشتی دارایی بە خوێندکاران بە بڕیارێکی وەزارەتی دارایی بۆ ماوەی شەش مانگ لە ساڵی خوێندنی ۲٠۲۱_۲٠۲۲ .
لە پاش وەرگرتنی دەرماڵەی شەشەم پێویست بە بڕیارێکی نوێ دەکات کە ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر بدات و وەزارەتی درایی دووبارە ڕێنمایی بۆ دەربکات یان ڕێنماییەکەی ساڵی پار درێژە پێبدات بۆ ئەو مەبەستە وەزیری خوێندنی باڵا بە سوپاسی زۆرە بۆ بەڕێزیان لە کۆبوونەوەی ڕۆژی ۷/۹/۲٠۲۲ ی ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەیەکی پێشکەش ئەنجومەن کردووە کە تیایدا داوای بەردەوامیدان و زیادکردنی بڕی دەرماڵە دەکات بۆ ساڵی نوێی خوێندن۲٠۲۲_۲٠۲۳.
بۆیە لێرەوە ھەموو لایەنە سیاسیەکان و ئەو دامەزراوانەی لە سەرەتای بەیاننامەکەدا ناومانھێناون دەخەینە بەردەم بەرپرسیاریەتیەکی مێژووی و داوای پشتیوانیان لێ دەکەین ھەروەھا داواکارین ئەو دامەزراوانەی کە پەیوەندیدارن بە لایەنە یاسای و کارگێڕیەکانی ئەم بابەتە بەزووترین کات تێپەڕێنن تاوەکو دۆخی ھەرێمی کوردستان بە گشتی و پارێزگای سلێمانی بەتایبەتی ڕووداوە تراژیدیەکانی ساڵی پار تیایدا دووبارە نەبێتەوە و دەرگای زانکۆ پەیمانگاکان دووبارە دانەخرێت و خوێندکار دووبارە بایکۆتی ھۆڵەکانی خوێندن نەکات کە بەھیچ جۆرێک خوازیاری ئەوە نین.
بۆیە دووبارە داواکارین پشگیرمان بن و بەڕوونی ھەڵوێستی خۆتان دەربڕن لەوبارەیە تاوەکو بۆ ئێمەش ڕوون ببێتەوە کە کێ لەگەڵ مافەکانی خوێندکارە و کێ دژیەیی.
پشتیوانیتان نیشانەی دڵسۆزیتانە بۆ خوێندکار و زانکۆ و پڕۆسەی زانست و خوێندن.
نوێنەرانی ناڕازی زانکۆ وپەیمانگاکانی سنوری پارێزگای سلێمانی
۱۸/۹/۲٠۲۲

بیروڕا