کوردستانی
حکومەتی هەرێم: بە هەفتەیەک سێ ملیۆن مەتر سێجا ئاوی خواردنەوەمان دابینکردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - ژیار ئازاد
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە، وهزارهتی شارهوانی و گهشتوگوزاری حكومهتی ههرێمی كوردستان له ماوهی ههفتهی رابردوودا سێ ملیۆن مەتر سێجا ئاوی خواردنەوەی بۆ هاوڵاتییان دابینکردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە 19ی ئەیلولی 2022، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە "لە رێگەی 78 پرۆژە و پێنج هەزار و 187 بیرەوە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار سێ ملیۆن و 160 هەزار و 33 مەتر سێجا ئاوی خواردنەوەی لەماوەی هەفتەیەکدا بۆ هاوڵاتییان دابینکردووە".
ئاماژە بەوەشکراوە "لەماوەی هەفتەیەکدا 23 هەزار و 557 تۆن خۆڵ و خاشاک کۆکراوەتەوە و لە رێگەی وەزارەت و کۆمپانیاکانەوە و پرۆسەی داپۆشین و خاوێنکردنەوەی بۆ ئەنجامدراوە".
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە زۆرێک لە شارەکانی هەرێمی کوردستان هاوڵاتییان گرفتی کەمی ئاوییان هەیە و بەشێکیان رۆژانە بە تانکەر ئاو دەکڕن.
بیروڕا


