کوردستانی

رۆژهەڵاتی کوردستان؛ چوار هاوڵاتی کوژران و 75یش بریندار بوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


رۆژهەڵاتی کوردستان؛ چوار هاوڵاتی کوژران و 75یش بریندار بوون
مەودا میدیا-

بەگوێرەی نوێترین ئاماری رێکخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ، لە خۆپیشاندانی شارە جیاوازەکانی رۆژهەڵات، دژی مردنی ژینا ئەمینی، تاوەکو ئێستا چوار کەس کوژران و 75 کەسی دیکەش بریندار بوون.  

ئێوارەی رۆژی سێشەممە 13ی ئەیلولی 2022 ژینا ئەمینی لە تاران بە تۆمەتی دانەپۆشینی قژی بە باشی، دەستگیرکرا و دواتریش بەشێوەیەکی تەمومژاوی رۆژی 16ی ئەیلولی 2022 لە نەخۆشخانەی کەسرا لە تاران گیانی لەدەستدا.

هەرچەندە پۆلیسی تاران رەتیدەکاتەوە، دەڵیت "بە جەڵتە مردووە"، بەڵام باوکی ژینا دەڵێت "ژینا ئەشکەنجە دراوە و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە".
 

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan