کوردستانی
کەشناسیی هەرێم: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەکان، سبەینێ ئاسمانى هەرێمى کوردستان لە نێوان نیمچەهەور و هەورى تەواودا دەبێت لەگەڵ زیادبوونى خێرایى با و نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى یەک تا دوو پلە، لە شەودا ئەگەری نمەباران هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "سبەىنێ چوارشەممە، ئاسمانى هەرێمى کوردستان لەنێوان نیمچەهەور و هەورى تەواودا دەبێت لەگەڵ زیادبوونى خێرایى با و نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى یەک تا دوو پلە، لە کاتى زیادبوونى خێرایى با، ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵ هەیە لەسەر بەشێک لەو ناوچە دەشتانەى کە خێرایى با بۆ سەرووى 25کم لە کاتژمێرێکدا بەرز دەبێتەوە بەتایبەت سنوورى پارێزگاى کەرکوک و بەشێک لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و سلێمانى".
ئاماژەی بەوەشکردووە "لە شەودا لە ئەنجامى هاتنى لاوازى نزمەپاڵەپەستۆى کەنداوى عەرەب و نیمچەدوورگەى عەرەب ئەگەرى نمەباران لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە، لەگەڵ زیادبوونى نزمەپاڵەپەستۆى ناوبراو بۆ رۆژى پێنجشەممە ئاسمان بەردەوام نیمچەهەور و هەورى تەواو دەبێت بەشێک لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانى پارێزگاى هەولێر و سلێمانى لەگەڵ زۆربەى ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانى پارێزگاى دهۆک و سەنتەرى دهۆک ئەگەرى نمەبارانى پچڕ پچڕى دەبێت ".
باسی لەوەشکردووە "ئەم ناجێگیریە لە کەشى ناوچەکەمان تا درەنگانى شەوى پێنجشەممە بەردەوامى دەبێت و رۆژى هەینى نزمبوونەوەى پلەکانى گەرماش بەردەوامى دەبێت و تەواوى ناوچەکەمان نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما بەخۆوە دەبینێت".
ر. ئ

بیروڕا