کوردستانی
سلێمانی؛ دەستبەسەر 35 کیلۆ مادەی هۆشبەردا گیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی راگەیەندراوێکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عیراق، ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوە فیدراڵییەکان لە سنووری پارێزگای سلێمانی لەگەڵ ئێران دەستی بەسەر زیاتر لە 35 کیلۆ مادەی هۆشبەردا گرت.
بەپێی راگەیەندراوێکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عیراق، ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوە فیدراڵییەکان لە سنووری پارێزگای سلێمانی لەگەڵ ئێران دەستی بەسەر زیاتر لە 35 کیلۆ مادەی هۆشبەردا گرت.
ئەمڕۆ سێشەممە 20ی ئەیلولی 2022 شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عیراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "تیمەکانی ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوە فیدراڵییەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عیراق دەستیان بەسەر 35 کیلۆ و 900 گرام مادەی هۆشبەردا گرت، لەکاتی هەوڵی هێنانی ئەو بڕە بۆ نێو خاکی عیراق لە دیوی پارێزگای سلێمانییەوە".
هاوکات لەبارەی جۆری مادە هۆشبەرەکەش، شانەکە ئاشکرای کردووە، مادە هۆشبەرەکە لە جۆری تریاکە و لە نێو بۆڕی ئەلەمنیۆم و لە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگردا شاردرابووەوە، ئێستاش شۆفێری بارهەڵگرەکە دەستبەسەرکراوە.
لە ساڵی 2021دا 13 ھەزار بازرگان و بەکارھێنەری مادە ھۆشبەرەکان لە عیراق دەستگیرکراون. لە ماوەی چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵیشدا چوار هەزار و 280 بازرگان و بەکارھێنەری مادە ھۆشبەرەکان لەو ھەڵمەتی ھێزە ئەمنییەکان دەستگیر کراون و رووبەڕووی دادگە کراونەتەوە.
ر. ئ
بیروڕا


