کوردستانی
"سبەینێ بارانبارین دەسپێدەکات و هەورە بروسکەشی لەگەڵ دەبێت"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - ژیار ئازاد
شارەزایەکی کەشناسی پیشبینی کردووە سبەینیێ شەپۆلێکی بارانبارین روو لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بکات و هەورە بروسکەشی لەگەڵبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 20ی ئەیلولی 2020، سالار حاجی عەلی، شارەزای کەشناسی رایگەیاند "لە سبەینێوە شەپۆلێکی پایزە روو لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەکات بەشێوەیەک خێرایی با چالاک دەبێت و بارانی نمە نمە دەستپێدەکات و بۆنی پایز بڵاودەبێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "بارانەکە لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری رۆژهەڵات و باکووری رۆژئاوای هەرێمی کوردستان دەبارێت و بەشێکی سەنتەری شارەکانیش دەگرێتەوە و پێی دەوترێت بارانی کەپرە شینە".
باسی لەوەشکردووە "هاتنی ئەم شەپۆلە ئاماژەیەکی باشە بۆ ئەگەری پەڵەدان لە 20ی تشرینی دووەم بە رێژەی 30٪ و رێژەی 70٪یشی بکەوێتە مانگی کانوونی یەکەم، بەڵام تەنها ئەگەرە و دەکرێت پێچەوانە ببێتەوە"
بیروڕا


