کوردستانی

هۆشداری لە وشکبوونی سەرچاوەکانی ئاو لە هەرێم دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشداری لە وشکبوونی سەرچاوەکانی ئاو لە هەرێم دەدرێت
مەودا میدیا - ژیار ئازاد


بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری سلێمانی رایگەیاندووە، چەند سەرچاوەیەکی ئاو وشکیانکردووە و حاڵەتەکە تەنها سلێمانی و گەرمیان نییە و هەموو هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە.

سیروان جەمال، بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری سلێمانی رایگەیاندووە "هەریەکە لە ئاوەکانی بێستان سووری شارەزوور و سوێراوی قەرەداغ بە رێژەی 70٪ کەمبووەتەوە، بەڵام سەرچاوەکانی ئاوی زەڵمی هەورامان و تافانی قەرەداغ بەتەواوەتی وشکیانکردووە".

ئاماژەی بەوەشکردووە " وشککردنی سەرچاوەکانی ئاو تەنها گەرمیان و سلێمانی نەگرتووەتەوە، بەڵکو زۆرێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان تووشی ئەو گرفتە بوون و جاران ئەگەر بیرێک لە ناوچەکانی شارەزوور بە 100 مەتر قوڵی بگەیشتایەتە ئاو ئەوا ئێستا بە زیاتر لە 250 مەتر ئنجا دەگاتە ئاو".

ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، ماوەی دوو ساڵە عیراق و هەرێمی کوردستان بە بێ بارانیدا تێدەپەڕیت و زۆرێک و لە کانیاو و دەریاچەکان وشکیانکردووە".

Qaiwan
Qaiwan