کوردستانی

سێ وەزیر بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ وەزیر بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێن
مەودا میدیا - ژیار ئازاد

بەهۆی تەواونەکردنی رێگای نێوان کەلار – سلێمانی سێ وەزیری پەیوەندیدار بە واژۆی چەند پەرلەمانتارێک بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێن بۆ وەڵامدانەوەی پرسیاری ئەندامانی پەرلەمان.

بەپێی نوسراوێک کە ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کراوە و تێیدا هاتووە "37 ئەندامی پەرلەمان داوا دەکەین هەریەکە لە وەزیرانی دارایی و ئابوری، پلاندانان ، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بانگهێشتی دانیشتنێکی پەرلەمان بکرێن و لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت لەسەر تەواونەکردنی رێگای نێوان کەلار – سلێمانی".

لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە "جگە لەو رێگەیە رێگەی دیکەی تەواو نەکراو لە هەرێمی کوردستان زۆرە و بوونەتە هۆی زیانی ماددی و گیانی گەورە بۆ هاوڵاتییان و پێویستە بەزووی چارەسەر بکرێن".

ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، چەند رۆژێک پێش ئێستا چەند چالاکوانێکی گەرمیان بەپێ لە کەلارەوە هاتنە بەردەم نوسینگەی پەرلەمان لە شاری سلێمانی و تاکو ئیستا مانیان گرتووە و داوای تەواوکردنی رێگەکەیان دەکەن".

 

Qaiwan
Qaiwan