کوردستانی

داوا دەکرێت سیستمی ئاگرکوژێنەوە لەم شوێنانە دابنرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


داوا دەکرێت سیستمی ئاگرکوژێنەوە لەم شوێنانە دابنرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

نوێنەری ژووری بازرگانی لە عەلوەی سلێمانی رایدەگەنێت لە ئاگرەکەی چەند رۆژی رابردووی عەلوەی سلێمانیدا پێنج دوکان بە تەواوەتی زیانیان بەرکەوت و چوار ئۆتۆمبێلی بارهەڵگریش سووتان، ئاماژە بەوەشدەکات حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ کارێکی نەکردووە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو دوکانانەی زیانیان بەرکەوتووە.

عەتا محەمەد، نوێنەری ژووری بازرگانی لە عەلوەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە چەند رۆژی رابردوودا رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە عەلوەی سلێمانی روویدا پێنج دوکان بە تەواوەتی زیانیان بەرکەوت و چوار ئۆتۆمبێلی بارهەڵگریش سووتان".

ئاماژەی بەوەشکرد "سێ دوکانیان بە تەواوەتی زەرەرمەنبوون کە زیانەکەیان بە نزیکەی ملیۆن و نیوێک دۆلار دیاریکراوە، هەروەها دوکانەکانی دیکەش نزیکەی 700 دۆلار زیانیان پێگەیشتووە".

 نوێنەری ژووری بازرگانی لە عەلوەی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو "حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ کارێکی نەکردووە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو دوکانانە، تەنها بەڵێنی زارەکیمان پێدراوە و تاوەکو ئێستا جێبەجێنەکراوە".

عەتا محەمەد داواشی کرد حکومەتی هەرێمی کوردستان سیستمی ئاگرکوژێنەوە لە سەرجەم ئەو شوێنانە دابنێت کە کاری بازرگانی تیادا دەکرێت، یاخود لەنزیک ئەو شوێنانە ئاگرکوژێنەوە دابنرێن.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan