کوردستانی

هاوڵاتییەک بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوڵاتییەک بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

شە رابردوو لە گوندی باناسیاوی سەر بە ناحیەی کوڵەجۆ هاوڵاتییەک بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدا، رووداوەکەش بەهۆی دروستبوونی شەڕبووە لەنێوان چەند هاوڵاتییەک.

موقەدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند "شەوی رابردوو چوارشەممە 20ی ئەیلولی 2022  لە گوندی باناسیاوی سەر بە ناحیەی کوڵەجۆ تەرمی هاوڵاتییەک بەناوی (ه - ع - ح) لەدایکبووی 1985 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدابوو".

ئاماژەی بەوەکرد "بەوتەی کەسوکاری ناوبراو لە گوندی باناسیاو حەوزی بەخێوکردنی ماسی هەیە لەگەڵ هاوڵاتییەک بەشەڕ هاتووە کە ئەویش کاری بەخێوکردنی ماسی دەکات لە هەمان گوند تۆمەتبار بە چەک تەقەی لەناوبراو کردووە و لەئەنجامدا بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستداوە".

ئەوەشی خستەڕوو "لەئێستادا بە بڕیاری دادورو بەپێی مادەی 405 فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبار دەرچووە و پۆلیس چوونەتە شوێنی رووداوەکە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan