کوردستانی
باران و هەورە تریشقە دەبێت و پلەکانی گەرما دادەبەزن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بهڕێوهبهرایهتیی گشتیی كهشناسی و بوومهلهرزهزانی ههرێمی کوردستان پێشبینییەکانی كهشوههوای ئهمڕۆ چوارشەممە 21ی ئەیلول و سبەینێ پێنجشەممە 22ی ئەیلولی 2022ی شارەکانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردهوه.
لە راگەیەندراوێکدا بهڕێوهبهرایهتیی گشتیی كهشناسی و بوومهلهرزهزانی ههرێمی کوردستان رایگەیاند "لە ئەنجامى هاتنى نزمە پاڵە پەستۆى کەنداوى عەرەب و نیمچە دوورگەى عەرەب کەشى ناوچەکەمان گۆڕانکارى بەسەر دێت، ئەم گۆڕانکارییە لە کەشى ناوچەکەمان تا رۆژى هەینى بەردەوامى دەبێت، پلەکانى گەرما نزم دەبێتەوە بە تایبەت سبەى پێنجشەممە بە نزیکەى 4-6 پلەى سیلیزى".
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمانی شارەکانی کوردستان بە گشتى نیمچە هەور لەگەڵ هەورى تەواو دەبێت لە زۆربەى کاتەکان لەگەڵ زیادبوونى خێرا با، لەکاتى زیادبوونى خێراى با بۆ سەرووى 30 کم ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ هەیە لەسەر بەشێک لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و سلێمانى و کەرکوک، لەگەڵ نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى (2-3 ) پلەى سیلیزى ئەگەرى پڕوشکە باران لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان لە هەندێ کاتدا، پلەکانی گەرما لەنێوان 24 بۆ 39 پلە دەبێت.
هەر بەپێی پێشبینییەکان، سبەینێ پێنجشەممە ئاسمانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بە گشتى نیمچە هەورو هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ نمە بارانى کەم لەسەر ناوچە شاخاوییەکان, ئەگەرى نمە باران لەسەر سنوورى پارێزگاى سلێمانى و سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى لە بەشێک لە قەڵادزێ و رانیە و ماوەت و سەنگاو ئەگەرى نمە بارانى کەمى هەیە لەگەڵ نمە باران ئەگەرى دروستبوونى هەورە تریشقە، سنوورى پارێزگاى دهۆک بەشێک لە سنوورى پارێزگاى هەولێر بە تایبەت ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سەنتەرى بەشێک لە قەزاو ناحیەکانى ناوچە شاخاوییەکان ئەگەرى نمە بارانى کەمى هەیە، پلەکانى گەرما سبەى پێنج شەممە زیاتر روو لە نزمبوونەوە دەکات لەکاتى باران هەورە تریشقەش دەبێت لە هەندێک ناوچە، پلەکانی گەرماش لەنێوان 30 بۆ 37 پلە دەبێت.
س.ر

بیروڕا