کوردستانی

ئاگاداری نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتووەتە چەند؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگاداری نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتووەتە چەند؟
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

رۆژ بە رۆژ نرخی نەوتی سپی ماڵان بەرزدەبێتەوە و خواستیش لەسەری زیاددەکات بەهۆی ئەوەی وەرزی گەرما کۆتایی دێت و وەرزی سەرما دەستپێدەکات و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش هیچ کاتێکی دیارینەکردووە بۆ دابەشکردنی نەوت.

نەوتفرۆشێک لە شاری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی بۆ 280 هەزار دینار بەرزبووەتەوە و چاوەڕوان دەکرێت نرخەکەی زیاتریش بەرزبێتەوە، چونکە بەهۆی هاتنی وەرزی سەرماوە خواست لەسەری زیاددەکات".

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا رایگەیاند "بۆ زستانی ئەمساڵ بۆ هەرماڵێک بەرمیلێک نەوت دابەشدەکرێت"، بەڵام وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بە دیاریکراوی کاتەکەی ئاشکرا نەکردووە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan