کوردستانی
بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە ژنێک دوو تۆمەتبار دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگاری سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆی تایبه‌ت له ژنێك.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە "دوای ئه‌وه‌ی ژنێك له بنکەی پۆلیسی سیتەک سكاڵای تۆماركرد كه دوو تۆمه‌تبار هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌و ڤیدیۆ تایبه‌تییه‌كانی لێده‌كه‌ن، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكرد بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار، دوای وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، توانرا هه‌ردوو تۆمه‌تبار بدۆزرێنه‌وه و له‌لایه‌ن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سیتەکه‌وه ده‌ستگیربكرێن".
ئاماژە بەوەشکراوە "هه‌ردوو تۆمه‌تبار (و، ن، ر) له‌دایكبووی 1997 و (هـ، ج، ج) له‌دایكبووی 1992 له‌ئێستادا به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی (2) لەیاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی کردن ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه".
س.ر

بیروڕا