کوردستانی

ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵات روو لە هەڵکشانە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵات روو لە هەڵکشانە
مەودا میدیا-

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان دژی گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی، بۆ حەوت کوژراو و 450 بریندار بەرزبووەوە.

بەپێی دوایین ئاماری رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، بە تەنھا رۆژی سێشەممە لانی کەم سێ کورد بە تەقەی ھێزەکانی ئێران کوژراون و زیاتر لە 161 هاوڵاتی دیکەش برینداربوون و دەیان کەسیش دەستبەسەرکراون. 

کۆی گشتیی قوربانیانیش لە رۆژھەڵاتی کوردستان بۆ حەوت کوژراو و 450 بریندار بەرزبووتەوە، کە کوژراوەکان لەcشارەکانی دیواندەرە, سەقز, دێولان, ئورمیە, پیرانشار و کرمانشانن. 

ھاوکات زیاتر لە 500 کوردیش لە ماوەی چوار رۆژدا دەستبەسەرکراون، کە ناسنامەی نزیکەی 100 کەسیان ئاشکرابووە. 

دەربڕینی ناڕەزایی و رێکخستنی خۆپیشاندان دژی گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی لە شارەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان بەردەوامی ھەیە.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan