کوردستانی

ئاستی ئاوی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان دابەزیوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاستی ئاوی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان دابەزیوە
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

وشکەساڵی و کەم بارانی کاریگەری راستەوخۆی لەسەر کەمبوونەوەی ئاوی بەنداوەکان کردووە کردووە، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێم-یش، دەڵێت "ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان لەم وەرزەدا و بە بەراورد بە ساڵی رابردوو بە تێكرا یەك مەتر و 40 سانتیمەتر كەمیكردووە".

سەبارەت بە ئاوی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان بەتایبەت هەردوو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان رەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێم تایبەت بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "ئەم وەرزە بە گشتیی ئاستی ئاو دادەبەزێت ئەگەر بەنداوی دوكان بە نموونە وەربگرین بە تێكرا یەك مەتر و 40 سانتیمەتر كەمیكردووە و لە بەنداوی دەربەندیخان پێشتر بڕێكی ئاوی زیاتر گلدراوەتەوە و وایكردووە كە ئاستی ئاوی بەنداوەكە بە بەراورد بە ساڵی رابردوو 20 سانتیمەتر زیاترە نەك ئاستی ئاوی بەنداوەكە زیادیكردبێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "پلانمان هەیە بۆ ئەمساڵ ئاوی زیاتر گلبدەینەوە، بۆ ئەوەی لە وەرزی کەمبوونەوە و دابەزینی ئاستی ئاو هێندە کاریگەری نەبێت لەسەر بڕی ئاوی کۆگاکرا".

ئەوەشی خستەڕوو "بەهۆی ئەوە کە وڵاتی ئێران زۆر کەم ئاو بەردەدەنەوە مەگەر تەنها کاتێک لە خۆیان زیاددەبێت، بەریدەدەنەوە، کە ئەوەش یەکێکی دیکەیە لە هۆکارە سەرەکییەکانی کەمبوونەوەی ئاو لە بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان".

ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد