کوردستانی

خەلەکان؛ پێنج هاوڵاتی لە رووداوێكی هاتوچۆدا گیانیان لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


خەلەکان؛ پێنج هاوڵاتی لە رووداوێكی هاتوچۆدا گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

مفەوەز بڕیار مەولود لە هاتوچۆی ناحیەی خەلەکان بە مەودا میدیای راگەیاند، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە شارۆچکەی خەلەکان پێنج هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و دوو هاوڵاتی دیکەش بریندارن کە یەکێکیان منداڵە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، مفەوەز بڕیار مەولود، لە هاتوچۆی خەلەکان بە مەودا میدیا راگەیاند "لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان، پێنج هاوڵاتی گیانیان لە دەستدا و دووانی دیکەش برینداربوون کە یەکێک لە بریندارەکان منداڵە".

سەبارەت بە هۆکاری رووداوەکە رایگەیاند "لەئێستادا تیمەکانی هاتوچۆ سەرقاڵی لێکۆڵینەوە و هێڵکارین بۆ رووداوەکە و دواتر زانیاری ورد دەخەینەڕوو".

باسی لەوەشکرد، رووداوەکە لەنێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی تۆیۆتا های لۆکس روویداوە"،  وتیشی "بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون".

ر. ئ


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە