کوردستانی
بە تۆمەتی تەقەکردن تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی تەقەکردن، لەکاتی دەستگیرکردنیشدا دەست بەسەر ئەو دەمانچەیەدا گیرا کە تەقەی پێکردبوو.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی هاتووە "دوای ئەوەی مەفرەزەکانی پۆلیس گوێبیستی دەنگی تەقەبوون، دەستبەجێ مەفرەزەکان شوێن دەنگی تەقەکە کەوتن و توانرا تەقەکەرەکە بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت، لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا دەستگیراوە بەسەر ئەو دەمانچەیەدا کە تۆمەتبار تەقەی پێکردبوو ، لەگەڵ ئوتۆمبیلێکیشدا کە بە تۆمەتبار بووە".

ئاماژە بەوەشکراوە "لەئێستادا تۆمەتبار (م،ن،ع) لەدایکبووی 1994 بە بڕیاری بەڕێز دادوەر راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".
س.ر
س.ر