کوردستانی

بڕە پارەیەک لە بەغداوە گەیشتە هەرێمی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕە پارەیەک لە بەغداوە گەیشتە هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت حکومەتی عیراق بڕی 34 ملیار و 613 ملیۆن و 77 هەزار دیناری بۆ پارەی گەنمی جوتیاران ناردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی ئەیلولی 2022 نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای رایگەیاند "ئەمڕۆ چەکی دوا بڕە پارەی جوتیاران بۆ ساڵی 2022 گەیشتە دەستمان کە بڕەکەی بریتییە لە 34 ملیار و 613 ملیۆن و 77 هەزار دینار".

ئاماژەی بەوەشکرد "پارەکە بەمشێوەیە دابەشکراوە، سلێمانی، هەشت ملیار و 798 ملیۆن دینار ، بۆ هەولێر 22 ملیار و 687 ملیۆن دینار، بۆ سێ ملیار و 128 ملیۆن و 77 هەزار دینار".

نەوزاد شێخ کامیل وتی "لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو پاش وەرگرتنی رێکارە کارگێڕی و داراییەکان دەست بە دابەشکردنی ئەو پارەیە دەکرێت، هەروەها بەمشێوەیەش کۆتایی بە پارەی جوتیاران بۆ ساڵی 2022 هات".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن