تەندروستی

سوودەکانی قۆخ بۆ تەندروستی و جوانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوودەکانی قۆخ بۆ تەندروستی و جوانی
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

قۆخ یەکێکە لە میوە تەندروستەکان و چەندین ڤیتامین و کانزای تێدایە کە گرنگن بۆ جەستەی مرۆڤ، لەم چەند خاڵەی خوارەوەدا چەند سوودێکی قۆخ بۆ تەندروستی دەخەینەڕوو, ئەوانیش:

1- تەندروستی پێست باشتر دەکات، قۆخ دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەری فلاڤۆنۆید، هەروەها ڤیتامین C و ڤیتامین A تێدایە بە تایبەت ڤیتامین A کە بە ڤیتامینی جوانکاری ناسراوە، ئەمەش وادەکات پێست گەشاوە بێت و دووربێت لە چرچ و نیشانەکانی پیری.

2- یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات، قۆخ میوەیەکی کەم کالۆرییە کە دەوڵەمەندە بە ریشاڵ و ئاو، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ زیادکردنی هەستی تێربوون و نەهێشتنی برسێتی راستەوخۆ دوای خواردنی.

3- رێکخستنی پەستانی خوێن، وەک چۆن قۆخ سەرچاوەی پۆتاسیۆمە، لە راستیدا یارمەتیدەرە بۆ زیادکردنی رێکخستن و کۆنترۆڵکردنی پەستانی خوێن و رۆڵێکی گەورەی هەیە لە پاراستنی تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان.

4- پاراستنی کۆئەندامی هەرس، قۆخ دەوڵەمەندە بە ریشاڵی خۆراک و هەندێک کانزای وەک پۆتاسیۆم، ئەمەش وادەکات کۆئەندامی هەرس لە تێکچوون بپارێزێت و رێگری لە قەبزی بکات.

5- پاراستنی تەندروستی چاو، ئەو بێتا کارۆتینەی کە لە تۆوی قۆخدا هەیە، زۆر پێویستە بۆ پاراستنی شانەکانی چاو.

6- گرنگە بۆ تەندروستی خانمانی دووگیان، دەوڵەمەندی قۆخ بە ریشاڵ خانمانی دووگیان لە قەبزی دەپارێزێت کە کاریگەری خراپی هەیە لەسەر کۆرپەلە و دایکەکە. 

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن