کوردستانی
بەڕێوبەرایەتی گشتیی ئەوقافی سلێمانی بڕیارێکی گرنگ دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
دوای ئەوەی شەوی رابردوو تەندروستیی سلێمانی تۆمارکردنی چوار حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند لە شاری سلێمانی بەڕێوبەرایەتی گشتیی ئەوقافی سلێمانی بڕیاری راگرتنی مەراسیمی پرسەیدا بەمەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
عەتا پێنجوێنی، جێگری سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان سەبارەت بە راگرتنی پرسە لە شاری سلێمانی بەمەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە مەودا میدیای راگەیاند "یەکێک لەو هۆکارانەی دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە تێکەڵاوی و قەرەباڵغییە لە شاری سلێمانی بە بڕیاری لیژنەکانی قائیمقامیەت و لیژنەکانی پەیوەندیدار بەشێک لە کافتریا و رێستۆرانتەکان داخران، ئەوەی ماوەتەوە مەراسیمی پرسە و بۆنە کۆمەڵاتییەکانە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە وەک بەڕێوبەرایەتی گشتیی ئەوقافی سلێمانی بڕیارمان داوە بە راگرتنی مەراسیمی پرسە بەمەبەستی پاراستنی گیانی هاوڵاتییان و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە".
ئەوەشی خستەڕوو "داوا لە هاوڵاتییان دەکەین رێنماییەکان جێبەجێ بکەن و لە بەردەم ماڵەکانی خۆیاندا لە خێمەدا پرسە دانەنێن".
پێنجوێنی وتی "تاوەکو ئێستا بڕیارەکە بە فەرمی رانەگەیندراوە، بەڵام لە ئایندەیەکی نزیکدا بڕیارەکە رادەگەینین".
هەروەها سەبارەت بە وتاری هەینی وتیشی "هیچ بڕیارێک نییە بۆ راگرتنی وتاری هەینی، بەڵام داوا لە هاوڵاتییان دەکەین لە ماڵەوە دەستونوێژ بگرن".