کوردستانی

هەپەگە شەهیدبوونی چوار گەریلای راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەپەگە شەهیدبوونی چوار گەریلای راگەیاند
مەودا میدیا-

هەپەگە ناسنامەی چوار گەریلای شەهیدی بڵاوکردەوە، کە لە 21ى حوزەیرانى ئەمساڵ لە زاپ شەهیدبوون، دەشڵێن "بەڵێن دەدەین، کە تاوەکو تۆڵەی هەموو شەهیدەکانمان نەکەینەوە و خەیاڵیان بۆ ئازادی جێبەجێنەکەین، تێکۆشانمان بە بڕیاردارییەکی گەورەوە بەردەوامی پێبدەین".

ئەمڕۆ هەینی 23ی ئەیلولی 2022 ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نیی هێزەکانى پاراستنى گەل- هەپەگە، لە راگەیەندراوێکدا ناسنامەى چوار شەهیدى بڵاوکردەوە، کە ئەمساڵ لە زاپ شەهیدبوون.

ئاماژەی بەوەکردووە،  لە رۆژى21ی حوزەیرانی 2022 لە بەرانبەر هێرشی دوژمن لە گۆڕەپانی چەمچۆی زاپ، هاوڕێکانمان تیرێژ، شاهۆ، شاهین و دارا، کە فەرماندەی پێشەنگی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆس بوون، لە بەرانبەر هێرشەکانی دوژمن بەرخۆدانێکی گەورەیان بەڕیوەبرد و بەم بەرخۆدانە رێگریان لە دوژمان کرد و لە ئەنجامدا شەهیدبوون.

باسی لەوەشکردووە، هەمیشە هێڵی ئەو هەڤاڵانەمان دەکەینە هێڵی تێکۆشانێکی نمونەیی و بەڵێن دەدەین، کە تاوەکو تۆڵەی هەموو شەهیدەکانمان نەکەینەوە و خەیاڵیان بۆ ئازادی جێبەجێ نەکەین، تێکۆشانمان بە بڕیارداریەکی گەورەوە بەردەوامی پێبدەین.

ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن